پەیاما کورد ـ هەبونی بەرد لە گورچیلەدا بەیەكێك لە كێشە تەندروستیە بڵاوەكان دادەنرێت ، پزیشكەكانی نەخۆشخانەی فیلادلفیای منداڵان لەئەمەریكا ئەوەیان ئاشكراكرد ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە منداڵان توشی ئەم كێشە تەندروستیە دەبن.
لەم بڵاوكراوە پزیشكیەدا، پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە نەخواردنەوەی بڕی پێویست ئاو و زۆر خواردنی خوێ دوو هۆكاری سەرەكین بۆ دروستبونی بەردی گورچیلە.
بۆ ئەوەش باشتر وایە بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە و خوێ كەمبكەنەوە لە ئامادەكردنی خواردنەكانی ڕۆژانەدا.
هەبونی ئازاری نادیار لە سك و پشتدا و هەبونی خوێن بە میزەوە بە دوو نیشانەی هەبوونی بەردی گورچیلە دادەنرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە