پەیامی کورد ... ئێمە لەگەڵ ڕووسیا بۆ کڕینی ئێس - ٤٠٠ یەکلابووینەتەوە .
مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە بەرپرسانی ئەمریکایان وتوە گرێبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی S400 لەگەڵ روسیا یەکلابوەتەوە.
مەولوود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆ NTV لەبارەی کڕینی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی S400 لە ڕووسیا رایگەیاند، "ژمارەیەک لە ووڵاتانی ئەندامی ناتۆ سیستمی بەرگری S300 یان هەیە و بوونی خاوەنی هەرجۆرە سیستەمێکی بەرگری دژایەتی یاساکانی ئەندامبوون لە ناتۆ ناکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا نەیەوێت مووشەکی پاترییۆت بە تورکیا بفرۆشێت، پێدەچێت سبەی دوەم سیستەمی مووشەکی بەرگری S400 بکڕین".
لەبارەی کڕینی فڕۆکەی F35 ەوە کە تورکیا پلانی هەیە لە ئەمریکا بکڕێت، چاوش ئۆغلۆ وتی، "ئەگەر فڕۆکەی F35یش بە تورکیا نەفرۆشرێت ئەوا لە شوێنێکی دیکە دەیکڕین تا ئەوکاتەی تورکیا خۆی فڕۆکە درووستدەکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە