پەیامی کورد... "گەمارۆیەکی دەریایی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی جێبەجێدەكرێت
دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، ئیتاڵیا بە نیازە بیرۆکەی "گەمارۆی دەریایی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بخاتە بواری جێبەجی کردنەوە
دەزگای لوتکە بڵاویكردەوە: حکومەتی ئیتاڵیا بە نیازە بیرۆکەی "گەمارۆی دەریایی" بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بخاتە بواری جێبەجی کردنەوە و یەکیکە لە کارە سەرەکیەکانی پلانی حکومەتەکەیە.
ئاماژەشیان بەوەكرد، حکومەتی ئیتاڵیا لە یەکەم وتاری خۆیدا بۆ پەرلەمان پلانی پێنج ساڵەی خۆی خستەڕوو، لەنێویاندا بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەران، ئەوەش هاتووە، پلانەکە بریتی بوو لە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر کۆچبەراندا بە مەبەستی ڕاگرتنی کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو بە پێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، بەنیازن ئەو پێشنیازە لەسەر ئاستی ئەوروپا بخەنەڕوو و بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوروپا جێبەجێی بکەن، واتا ئەم گەمارۆیە تەواوی ئەو ڕێگە ئاویانە دەگرێتەوە کە بەرەو ئەوروپا دەڕوات .
دەزگاكەی لوتكە ئەوەشی ووت، ئامانجی سەرەکی لەم کارە وەستاندنی بازرگانیکردنە بە مرۆڤ و هاتنی کۆچبەران لە باکووری ئەفریقاوە بۆ باشووری ئەوروپا و تەواوی ئەوروپا.
وتیشیان: دەستپێشخەری بۆ ئەم هەوڵە لە 18ی ئایاری 2015 دەستیپێکرد، دوای چەند هەفتەیەک لە خنکانی زیاتر لە 800 کۆچبەر، لە یەکێک لە کارەساتبارترین ڕووداوەکانی پەیوەست بە کۆچەوە لە مێژووی ئەم دواییەدا.
باسیان لەوەشكرد، بەدرێژایی ساڵان زۆرێک لە ژن و پیاو و منداڵ لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئیتاڵیا، بەهۆی نەتوانینی چارەسەرکردنی دروست بۆ قەیرانە جۆراوجۆرەکانی کۆچکردن، بەو هۆیەوە بەنیازە ڕێگایەک بگرێتەبەر کە "تا ئەمڕۆ زۆر پەیڕەو نەکراوە، کە بریتییە لە وەستاندنی کۆچی نایاسایی و دواجاریش وەستاندنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە دەریای ناوەڕاستدا و تەواوی دەریاکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە