بەپەلە ... ڕۆیتەرز ... تەقینەوەکەی دەریای عۆمان لە ڕێگای ئەژدەرێکەوە ڕوویداوە

بەپەلە   ...  ڕۆیتەرز  ...  تەقینەوەکەی دەریای عۆمان لە ڕێگای ئەژدەرێکەوە ڕوویداوە

پەیامی کورد    ...   تەقینەوەکەی دەریای عۆمان لە لایەن ئەژدەرێکەوە ڕوویداوە

بە پێی نوێترین هەواڵ و زانیاری لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزەوە تانکەری نەوتی لە خەلیجی عۆمان لە لایەن ئەژدەرێکەوە کراوەتە ئامانج و بوەتە هۆی دوو تەقینەوەی بەهێز لە ناو  دەریای عۆمان دا

بەپێی ئاژانسی ئەسۆشەیتێدپرێس، چەند کەشتییەکی بارهەڵگری زەبەلاح لە کەنداوی عومان ڕووبەڕوی هێرش بونەتەوە.

دەستەی دەریایی بریتانی لە کەنداو پێشتر هۆشداری دابو لە روداوێکی مەترسیدار کە روبەڕوی کەشتیە بار هەڵگرە زەبەلاحەکان دەبێتەوە لەو ناوچەیە.

بەپێی نیویۆرک تایمز، رێکخراوی ئۆپراسیۆنە دەریاییە بەریتانیەکان پێشوەختە هۆشداری دابوو لە ئەگەری ڕووداوێک بۆ سەر کەشتییە بار هەڵگرە زەبەلاحەکان لە کەنداوی عومان.

میدیاکانی ئێرانیش بڵاویانکردوەتەوە، تەقینەوەیەک لە کەنداوی عومان چەند تانکەرێکی نەوتی کردوەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بڵاوبکەنەوە.

.

زانیاری زیاتر ڕادەگەێنین   ...  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە