١٠ هۆکار بۆ زیادکردنی ئەگەری منداڵبوون

١٠ هۆکار بۆ زیادکردنی ئەگەری منداڵبوون

هاوسەران زۆر کات هیچ کێشەیەکی گەورەیان نییە و ئەگەری منداڵبوونیان لە بنەڕەتدا هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هەندێک زانیارییەوە منداڵبوونیان دوا دەکەوێت یاخود هەر نابێت.

 

سووڕی هاتنە دەرەوەی هێلکە لە منداڵدانەوە بە شیوەیەکی سروشتی وەها دەکات کە ئەگەری منداڵبوون دروست ببێت، لەگەڵ ئەوەدا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە ئەوا بێگومان بە زووترین کات دەبیتە خاوەنی منداڵ:

• ئەنجامدانی سێکس بە شێوەیەکی ڕێک و پێویست

"ئەگەر ویستت منداڵت ببێت ئەوا پێویستە ڕێژەی ئەنجامدانی جووتبوون و خەوتنی هاوسەر زیاد بکرێت، جونکە ئەمە ئەگەری منداڵبوون زیاد دەکات بەهۆی زیادکرنی بوونی تۆو لە دەوری هێلکەکان".

• کەمکردنەوەی ئەو خۆراک و خواردنەوانەی کە کافایینیان تێدایە

"خواردنەوەی کافایین ئەگەر ڕۆژی یەک کوپیش بێت ئەوا ئەگەری منداڵبوون کەم دەکاتەوە، وەک چاو و قاوە".

• ئارامی خۆت ڕابگرە و دڵخۆش و هاوسەنگ بە

"پلەی گەرمی بەرز لە دەوری تورەکەی گون دەبێتە هۆی لەناوبردنی تۆوی پیاو، هەروەها بۆماوەی دوور و درێژ قاچ لەسەر قاچ دامەنیشە، پانتۆڵی تەسک و کاوبۆ و شۆرتی تەسک لەبەر مەکە".

asgsfghsfghsf.jpg

• ڕێجیمی قورس مەکە

"ئەو خانمانەی کە کالۆری پێویست وەرناگرن، ئەوا هۆڕمۆنی توانای منداڵبوونیان کەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چانسی هێلکەدانان".

• با خواردنەکانت ڤیتامینیان زۆر بێت

"زینک و ڤیتامین سی و سیلینیۆم، کە لە سەوزە و هێلکە و گۆشت و پاقلەمەنییەکان و ماسیدا هەن".

• کەمکردنەوەی جگەرە و کحول ئەگەر زۆر دەخۆیت، ئەگەر کەم دەخۆیت هەوڵ بدە هەر نەیخۆیت.

"چونکە ئەم دوو بابەتە کاریگەری نەرێنی دەکەنە سەر کۆئەندامی میز و زا و زێ، ئەو کەسانەی کە ناتوانن نەخۆنەوە هەوڵ بدەن کە لە هەفتەیەکدا شەش کوپ شەراب یان سێ بیرە زیاتر نەخۆنەوە".

• ماددەی هۆشبەر

"بە هیچ شێوەیەک نابێت ئەم ماددانە بەکاربهێنیت، چونکە هۆڕمۆنەکانی FSH، LH لە لەکشدا کەم دەکاتەوە کە بنەنڕەتن بۆ دروستکردنی تۆو و هەروەها دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکس، ئەمە جگە لە وەستاندنی هێلکە دروستکردن، هەروەها دەبنە هۆی شێواندنی تۆ و هێلکە و منداڵی کەموکورت دروست دەبن ئەگەریش دروست بن، هەروەگها دەکریتببێتە هۆی کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆن".

• دەرمانی ئازارشکێن یان بەکارمەهێنە یاخود ئەگەر ناچاربوویت کەم بەکاریبهێنە

"هەندێک ئازارشکێنی وەک "Paracetamol، Ibuprofen دەتوانن ڕێگە لە کرداری ئەنجامدانی سێکس بگرن، بەتایبەت لە کاتی سوڕی هێلکەدا ئەنجام بدرێت کە کاتی گونجاوە بۆ دروستکردنی منداڵ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی لەناوبردنی هۆڕمۆنی Prostaglandis کە لەش پێویستێتی بۆ ناردنی هێلکە بۆ کەناڵی فالۆپییەن".

• ئەو خۆراکانە بخۆ کە ئارەزوو و توانای سێکس زیاد دەکات

"چونکە دەبنە هۆی زیادکرنی ئارەزوو بۆ ئەنجامدانی سێکس و ئاست بەرزی لە ڤیتامینەکانیدا چارەسەری نەزۆکی و نەتوانین و ڕیگرییە سێکسییەکان دەکاتهەروەها هێلکە زیاد دەکەن و وزەی زیاترت دەدەنێ".

• پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەن

"بۆ زانینی ئەوەی کە ئایا دۆخەکەتان هیچ ڕێگرییەکی لەبەردەمدا هەیە، ئایا کەناڵی فالۆپییەنت باشە، ئایا دیواری منداڵدانت باشە".

dfsdfsdfsdf.jpg

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە