پەیامی کورد... هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هەوڵەکانی داعش بۆ تێکدانی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی هێنا
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، "هەوڵەکانی داعش بۆ تێکدانی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی حوکمی وەحشییانەوە شکستی هێنا".
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک تەئکیدی لەوە کردووەتەوە، "هاوپەیمانی بەردەوام هاوبەشی سووریای دیموکراتییە بەمەبەستی تێکشکانی هەمیشەیی داعش و هاوکاری پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە".
ئەو بڵاوکراوەیەی هاوپەیمانی لە ژێر ناوی "هیوا بە ئایندەیەکی باشتر" بڵاوکراوەتەوە.
هاوپەیمانی بە شێوەیەکی بەردەوام تەئکید دەکاتەوە، لە پابەندبوونی ئەمنی و هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە کە لە 2014 وە بە مەبەستی تێکشکاندنی داعش دەستی پێکردووە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، داعش بە "پەرتەوازە و لاواز" وەسف کردبوو، تەئکیدی لەوەش کردبووەوە، پەرتبوون و ململانێی ناوخۆ لەسەر دەسەڵات لەناو داعشدا بوونی هەیە و ئاماژەی بەوەش دابوو، "داعش لە ناپاکی و تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بێبەش نییە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە