کاهو (خەس) یارمەتی خەوتن دەدات

کاهو (خەس) یارمەتی خەوتن دەدات

کاهو (خەس) یارمەتی خەوتن دەدات

لە تۆێژینەوە خۆراکییە تازەکاندا باس لەوە دەکەن کە پێویستە سەوزەوات و میوە رۆژانە بخورێت کە ئەویش دەبێتە هۆی بەهێز بوونی بەرگری جەستە و لە نەخۆشی دەمانپارێزێت و پێویستییەکانی لاشەی مرۆڤیش لە ڤیتامینات و خۆێی کانزایی پڕ دەکاتەوە.

پسپۆرانی بۆاری خۆراک لە ئیتالیا دەڵێن پێویستە خواردن بە شێوەیکی یەکسان بخورێت ئەویش لەبەر رێژەی ترشی فولیک و کەمێک لە چەوری کە ئەویش بەشێوەی یەکسان خواردنیان گەدەی مرۆڤ دور دەکاتەوە لە شێرپەنجە.

خەس (کاهو) بە یەکێک لە گرنگترین ئەو سەوزە و میوانە دادەنرێت کە دەوڵەمەندە بە ترشی فولیک و زۆر بە سوودە بۆئەو ئافرەتانەی  کە دوو گیانن و هەروەها بۆ بە تەمەنەکان لە نەخۆشی بیرچونەوە (زەهایمەر) دەیانپارێزێت و بەتایبەتی ئەو جۆرە کاهوانەی کە ڕەنگیان تۆخە، ئەگەر پێش نوستن خەس بخۆیت ئەوە وەکو ئازار شکێن وایە بۆ جەستەتت و خەوێکی قوڵ دەکەیت و هەموو لەشت دەحەسێتەوە.

خەس دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و ڤیتامین B و ڤیتامین C و ڤیتامین E، هەروەها خەس لەو سەوزەواتەیە کە رێژەیەکی باش ئاوی کانزای و کالیسیۆم و فسفۆر و ئاسن و مەگنزیۆم و کبریت و مس و یۆد.

ئەم هەموو مادە و ڤیتامینانەش زۆر بە سوون بۆ منداڵ و بە تەمەنەکان کە ناهێڵێت ئێسکیان بپوکێت و هەروەها بۆ گەشە کردنی ددانیش باشە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە