پەیامی کورد... زیلینسکی بۆ ڕووسەکان: دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان، بەڵام بێ بوونی ئازادی
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ڕووسیا لە نوێترین وتاریدا، هۆشداریی دا بە ڕووسەکان، پێی گوتن، ڕووسیا هەموو ئەو شتانە لەدەستدەدات، کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بەدەستیهێناون، «دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان، بەڵام بەبێ بوونی ئازادی».
زیلینسکی لە دوا پەیامی ڤیدیۆییدا، دووبارە داوای یارمەتیی سەربازیی لە وڵاتانی خۆرئاوا کردووە، بەتایبەت لە بواری بەرگریی ئاسمانی، نەیشاردەوە، کە لەوبارەیەوە وەک پێویست چەکیان نییە.
سەرۆکەکەی ئۆکراینا هەروەها داوای کرد سزاکانی سەر ڕووسیا قورستر بکرێن.
هۆشداریی دایە ڕووسەکانیش، بەوەی ئەم جەنگە قورس لەسەر وڵاتەکەیان دەکەوێت، وتی، «دڵنیام کە بە هێرشکردنە سەرمان، هەموو ئەو دەستکەوتانە لەدەستدەدەن کە کۆمەڵگەی ڕووسی لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا بەدەستیهێناون، دەگەڕێنەوە بۆ هەمان خاڵ کە دەستیانپێکرد، وەک ڕووسەکان خۆیان دەڵێن، بۆ (ساڵانی دڕندەی نەوەدەکان)، بەڵام ئەمجارە بەبێ بوونی ئازادی».
بەوتەی سەرۆکەکەی ئۆکراینا، لەگەڵ ئەوەی میدیای دەسەڵاتی ڕووسی «بێهۆشکەر» بە خەڵکەکەی دەدات، «بەڵام دواجار هەست بە ئازاری کەوتنەکە دەکەن».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە