خواردنی بادەم چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

خواردنی بادەم چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پەیامی کورد... خواردنی بادەم چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟


بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی رۆژانە خواردنی مشتێك بادەم پارێزگاریی لە تەندروستیی ریخۆڵەكان دەكات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەمدەكاتەوە.

كۆلێژی كینگەر لەندەن لە بریتانیا توێژینەوەكەی ئەنجامداوە و لە گۆڤاری American Journal of Clinical Nutrition بڵاوبووەتەوە و تیایدا هاتووە، رۆژانە خواردنی مشتێك بادەم ریخۆڵەكان بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و نیگەرانی و ئاستی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و هەوكردن ناهێڵێت.

توێژەران رایدەگەیەنن، گرنگ نییە چی دەخۆیت گرنگ ئەوەی بزانیت چۆن دەیخۆیت و رێگە دروستەكەی خواردنی بزانیت، نمونە زیادەڕەوی لە خواردنی بادەمدا نەكرێت و رۆژانە مشتێك لەو چەرەسە بخورێت ئەوا جەستە سوودی لێوەردەگرێت.

لە بادەمدا چەوری سوودبەخش و ماددەی ریشاڵی و پۆلیفینۆڵین هەیە و ئاستی بەرهەمهێنانی ترشە چەوری ریخۆڵەكان زیاد دەكات و رێگریی لە قۆڵۆن و نارەحەتی جوڵەی ریخۆڵەكان دەگرێت، هۆكار دەبێت بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە