خواردنەوەی قاوە رێگایەک بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی جگەر

خواردنەوەی قاوە رێگایەک بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی جگەر

پەیامی کورد...خواردنەوەی قاوە رێگایەک بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی جگەر



خواردنەوەی قاوە بە شێوەکەی تەندروست سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە.

توێژەرانی یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی وڵاتی بەریتانیا، لە زانکۆی (ساوت هیمپتون)، دوای توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر قاوە و هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر نیو ملیۆن دۆسیەی پزیشکیی نەخۆشەکانی ئەو وڵاتە، بۆیان دەرکەوت، ئەو کەسانەی رۆژانە کووپێک قاوە دەخۆنەوە، بەراورد بە کەسانی دیکە، کە قاوەیان پێ خۆش نییە، کەمتر تووشی نەخۆشیی جگەر دەبن.

لەمیانەی لێکۆڵینەوەکاندا سەرنجی ئەوەیان دا، کە پێکهاتەکەی قاوە هەڵگری هەندێک تایبەتمەندییە، کە دژی هەوکردن کار دەکات، هەروەها بۆ مسۆگەربوونی تەندروستیی جگەر زۆر بەسوودە، بۆیە جەخت دەکەنەوە، بۆ پاراستنی تەندروستی، پێویستە رۆژانە سوود له خواردنەوەی کووپێک قاوە وەربگرن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە