پەیامی کورد ... ناتانیاهوو بۆ دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی سەربازی لە غەززە مەرجی هەیە .
بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئامادەیە فەرمانی تایبەت بە دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوان لە غەززە دەست پێبکات
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ناتانیاهوو جەختی کردووەتەوە ئەم فەرمانە لە حالەتێکدایە کە گرووپە فەلەستینییەکانی کۆتایی بە گوللە بارانەکانی ناوچەکانی جێ نیشتەجێ بوونی ئێمە نەهینن .
ناتانیاهوو ووتی : ئەگەر ئەوان بە تەواوی ئاگرەکان نەکوژێننەوە ، مەبەستم ئەوەیە کە نە یەک ڕۆژ یا خود دوو ڕۆژ بەڵکوو بە شێوەی گشتی ئەگەر ڕاوەستان ئەنجام نەبێت ئێمە پیلانی ئامادەکراوی خۆمان بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوان جێبەجێ دەکەین .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەرەوەها ڕایگەیاند : شەڕ دواهەمین کەل و پەلە ، هەر بۆیە هیچ پەلەیەکمان بۆ ئەم بڕیارە نییە .
ناتانیاهوو جەختی کردەوە : بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنێک نەبێت ئێمە ئەمە هەڵدەبژێرین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە