پەیامی کورد... ترەمپ: کشانەوە لە ئەفغانستان هەڵە بوو
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیاز دەکات، دووبارە ئەفغانستان داگیر بکرێتەوە، سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەشی بە لاواز وەسف دەکات.
ترەمپ لە وتەیەکدا لە بەردەم لایەنگرانی حیزبی کۆمارییەکان لە ویلایەتی میشیگان وتی، هێزەکانی ئەمریکا بە بڕی ملیارەها دۆلار پێداویستی سەربازییان لە ئەفغانستان بەجێ هێشت کاتێک پاشەکشەیان کرد، لە سەردەمی مەترسیدارترین نەوە دەژین و سەرۆکی ئەمریکا هیچ بیرۆکەیەکی نییە سەبارەت بەوانەی ڕوو دەدەن، نازانێت چی دەکات و ناشزانێت چی دەڵێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، لە ماوەی ١٨ مانگی سەرۆکایەتی ئەودا هیچ کەسێکی لە ئەفغانستان نەکوشت، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا و چین و کۆریای باکوور باش بووە.
ترەمپ لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە، تاڵیبان ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ئەمریکی دەستبەسەر کردووە، وا دیارە ئەو ٨٥ ملیار دۆلارە ڕازی نییە کە دەستی بەسەردا گرتووە، لەوانەیە پێویست بکات جارێکی تر بچنەوە ئەو وڵاتە، کشانەوە لە ئەفغانستان هەڵەبوو هەروەها بەهۆی لاوازی جۆ بایدنەوە کارەسات لە ئۆکراینا ڕوو دەدات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە