ڕووسیا: تەنیا لە یەک حاڵەتدا ئەتۆم بەکار دەهێنین

ڕووسیا: تەنیا لە یەک حاڵەتدا ئەتۆم بەکار دەهێنین

پەیامی کورد... ڕووسیا: تەنیا لە یەک حاڵەتدا ئەتۆم بەکار دەهێنین

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ئەو دۆخە ئاشکرادەکات کە دەکرێت وڵاتەکەی چەکی ئەتۆمی بەکار بهێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی «سی ئێن ئێن» ی ئەمریکی، پرسیاری ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دیمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا «کریملین» کرا، لە وەڵامدا ئەگەرەکەی بەستەوە بە بوونی هەڕەشە لەسەر بوونی ڕووسیا.

بیسکۆڤ وتی، «چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا تەنیا لە حاڵەتی بوونی هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەکە ڕێگە بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات».

وتەبێژەکەی کریملین لەبارەی ڕەوتی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئۆکراینا، کە زۆرێک وا باسی دەکەن تووشی بەربەست و بەرگرییەکی چاوەڕواننەکراو بوونەتەوە، بیسکۆڤ ڕایگەیاند، «هیچ کەس لە سەرەتاوە پێی وا نەبووە کە پرۆسە سەربازییەکە لە ئۆکراینا تەنیا دوو ڕۆژی پێ دەچێت».

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە