پزیشکان سەبارەت بە خواردنەوەی زیاد لە پێویستی ئاو هۆشداری دەدەن .
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە بیزنێس ئینسایدێر ، پزیشکان هۆشداری دەدەن کە خواردنەوەی زیاد لە پێویستی ئاو دەتوانێ بۆ تەندرووستی مرۆڤ جێگای مەترسی بێ .
بە گوێرەی نووسراو ئەم بڵاوکراوەیە ، گورچیلەکان دەتوانن نزیکەی ٨٠٠ – ١٠٠٠ میلی لیتر ئاو لە کاتژمێرێکدا هەرس بکات . ئەگەر ئەم ڕادەیە زیاتر ببێت هەندێک کێشە درووست دەبێت چوونکە ڕادەی سۆدیۆم لە جەستەدا تێک دەچێت .
بە واتایەک " مەستی ئاو " ڕێکخستنی ڕێژەی فشاری خوێن تووشی کێشە دەکات کە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە لە کارکردنی مێشک و کەسەکە بخاتە حاڵەتی بێهۆشی "کۆما" و غەیبووبە و لەوانەشە بگاتە ئاستی مردنی کەسەکە ،
بۆیە لێرەدا ڕێژەی نۆرماڵی خواردنەوەی ئاو بۆ کەسانی تەمەن گەورە ٣ هەتا ٤ لیترەیە لە ڕۆژێکدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە