پەیامی کورد... چەند رێگایەکی سروشتی بۆ بەرزبوونەوەی ئاسنی خوێن
ئەنیمیا بەهۆی كەمی خرۆكە سورەكانی خوێنەوە دروستدەبێت، هۆكاری سەرەكی كەمی ئاسنی خوێن و كەمی هیمۆگڵۆبینە، دەكرێت بە چەند رێگەیەكی سروشتی چارەسەری ئەم گرفتە بكەیت.
-خواردنەوەی گیایی : وەكو چای نەعنا، یاسەمین یان جاترە، دەتوانیت هەر كامێكیان بێت بیكەیتە ئاوەوە بۆ ماوەی (10) خولەك بیكوڵێنیت، پێش نانخواردن بیخۆیت.
-شەربەتی تور : رێژەیەكی زۆر لە ئاسنی تێدایە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەنیمیا بكات، ئاستی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا بەرزدەكاتەوە.
- شەربەتی هەنار : هەنار رێژەیەكی زۆر لە ئاسنی تێدایە، یارمەتیدەری بەرزكردنەوەی رێژەی خرۆكە سورەكانی خوێنە، هەربۆیە گرنگە رۆژانە شەربەتی هەنار بخۆیتەوە، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە.
-شەربەتی كیوی : یارمەتی جەستە دەدات دژی نەخۆشییەكان بجەنگێت، رۆڵی هەیە لە زیادبونی خوێن.
-شەربەتی تەماتە : رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین و ماددە خۆراكییە گرنگەكانی تێدایە، بەسودە بۆ تەندروستی بە گشتی، هەروەها سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڤیتامین C و دژە ئۆكسان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە