پەیامی کورد...کاریگەری بیبەر لەسەر تەندروستی مرۆڤ
بیبەر بە یەکێک لە خواردنە بە سوودەکان دادەنرێت و بیبەر بە یەکێک لە خواردنە بە سوودەکان دادەنرێت و چەندان سوودی هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، ڕێژەیەکی زۆر کانزاکان و ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین A هەروەها ڤیتامین C.
پزیشکی شارەزا لە جۆری خواردنەکان و بەرگری جەستەدا ئاماژەی بەوە دا کە بیبەر بە خوارنێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ زیاد کردنی ئارەزوی خۆراکەکان بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت چونکە کاریگەری هەیە لەسەر کۆئەندامی هەرس.
لەگەڵ ئەوەشدا بە پاکژ کەرەوەیەک دادەنرێت بۆ لەش لە مادە زیانبەخشەکان و لە میکرۆبەکان دەتپاریزێت و هەروەها ڕێگە لە دروستبوونی بەرد دەگرێت لە زراودا بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین C تێدایە.
کاری دڵ چالاک دەکات و سووری خوێن خێرا دەکات، چەوری لە خوێندا کەم دەکاتەوە و لە زۆربەی نەخۆشییەکانی دڵ دەتپاریزێت.
چەوری زیادە دەتوێنێتەوە و کێش دادەبەزێنێت، ڕێگە لە تەسک بوونەوەی بۆرییەکانی خوێن دەگرێت، لە جەڵتە دەتپاریزێت چونکە خوێنێکی پاک دەنێرێت بۆ هەموو بەشەکانی جەستە.
هەروەها سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە، لیکە ڕژێنەکان چالاک دەکات وا دەکات لیكێکی زۆر دەربدرێت کە یارمەتی ئاسان قوتدانی خۆراکەکان دەدات.
بە گوێرەی توێژینەوەیەكی تەندروستی ڕوون بووەتەوە بیبەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "سی " كە ئەمەش بۆ پاراستنی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی بەسوودە بەتایبەتی بۆ نەخۆشیەكانی چاو كە دوری دەخاتەوە گرفت چاو كزی.
بیبەر چاو دەپارێزێت لە (ئاوی سپی) و هەروەها تۆڕی چاو باشتر دەكات و چالاكتری دەكات، لە هەمان كاتتدا پارێزگاری دەكات لە چاو.
بیبەر دژی نەخۆشییەكانی چاوە بەتایبەت كەم و كورتی بینین و چاو كزی. هەر بە گوێرەی توێژینەوەكان بیبەری توون ماددی كابسیستینی تێدایە كە كاریگەرییەكی زۆر باشی هەیە و گەشەی شێرپەنجەی پرۆستات كەم دەكاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە