پەیامی کورد ... کێشانی جگەرە ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا زیاد دەکات
زاناكان له كالیفۆرنیا و له شاری " لۆس ئه‌نجلۆس" ی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه په‌یوه‌ندیه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان كێشانی جگه‌ره و ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جۆرێك كێشانی جگه‌ره ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات.
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه جگه‌ره ده‌كێشن ٢ بۆ ٣ جار مه‌ترسی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن.
بریجیت گۆمبیرت كه به‌شداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت" كێشانی جگه‌ره توانای به‌رگری له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش ڤایرۆسه‌كه ئاسانتر ده‌چێته ناو خانه‌كان و ئه‌گه‌ری توشبوون زیاتر ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە