ئایا خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌سكی به‌تاڵ سودی هەیە ؟؟؟
یەکێک لە باشترین عاداتێک کە دەتوانین هەموو ڕۆژێک ئەنجامی بدەین خواردنەوەی پەرداخێک ئاوە کە دەمانپارێزێت لە لەم نەخۆشیانە ...
سەرع ، سەرئێشە ، ئاسم ، ئازاری لەش ، دڵە کوتە ، نەخۆشییەکانی گورچیلە ، نەخۆشییەکانی چاو ، نەخۆشییەکانی گوێ و لووت ، چەوری خوێن و ....
چه‌ند توێژینه‌وه‌یەک سوده‌کانی خواردنه‌وه‌ی ئاویان سه‌لماندووه، خواردنه‌وه‌ی ئاو به سکی به‌تاڵ ئه‌م سوده ته‌ندروستیانه‌یەی هەیە .
1- چاره‌سه‌ری کۆڵۆن ده‌کات و پاکیده‌کاته‌وه:
خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێک ئاو به‌سکی به‌تاڵ کۆڵۆن له‌ماده‌ی زیاده و پاش ماوه‌ی خۆراک پاکده‌کاته‌وه.
2- پێستێکی جوان و سه‌رنج ڕاکێشمان پێده‌به‌خشێت:
گه‌ده پاکده‌کاته‌وه واده‌کات ژه‌هری ناو له‌ش نه‌مێنێت.
3- ووزه‌مان پێده‌به‌خشێت و چالاکمان ده‌کات:
ڕێژه‌ی خڕۆکه‌سووره‌کانی خوێن زیاد ده‌کات و ئۆکسیجێنی له‌ش زیاد ده‌کات به‌مه‌ش وزه‌ی له‌ش زیاد ده‌بێ.
4- کۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزده‌کات:
خواردنی ئاو به‌سکی به‌تاڵ هاوسه‌نگی شله‌کانی له‌ش ده‌پارێزێت و به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌کات .
5- یارمه‌تی دابه‌زاندنی کێش ده‌دات:
ئاو هیچ وزه‌یه‌کی تێدانیه بۆیه مه‌ترسی زیادبو‌ونی کێشی تێدا نییە هەروەها ئەگەر به‌سکی به‌تاڵ بخورێته‌وه ژه‌هری زیاده‌ی له‌ش ده‌رده‌کات....!
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە