سوودەکانی خواردنی زەنجەبیل و هەنگوین بۆ تەندروستی

سوودەکانی خواردنی زەنجەبیل و هەنگوین بۆ تەندروستی

پەیامی کورد: سوودەکانی خواردنی زەنجەبیل و هەنگوین بۆ تەندروستی


جەستە پێویستی بە خۆراکی تەندروست و باش هەیە، بۆ ئەوەی پێکهاتەی خۆراکی بەسوود وەربگرێت وەک کانزا و ڤیتامین، هەنگوین و زەنجەبیل، یەکێکن لە پێکهاتە خۆراکیە بەسوودەکان کە دەتوانیت پێکەوە بیخۆیت.

 

دیارترین سوودەکانی زەنجەبیل و هەنگوین چییە؟

 

1-بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و چالاککردنی، بەهۆی بوونی ڤیتامین کەی، کە دژی ڤایرۆس و میکرۆبە.

 

2-چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی ئامێری هەرس و هەناسەدان، هاوکات گەدە و ریخۆڵە و سییەکان دەپارێزێت لە ژەهراوی بوون.

 

3-یەکێکی دیکە لە سوودەکانی زەنجەبیل و هەنگوین، پاراستنی لەشە لە نەخۆشیە وەرزیەکانی وەک ئەنفلۆنزا لە زستاندا، چونکە بڕێکی باش کانزا و ڤیتامینی تێدایە.

 

4-لەرووی سێکسییەوە دەتوانیت سوود لەم دوو پێکهاتەیە ببینیت، کە دەبێتەهۆی چالاککردنی ئارەزووی سێکسی نێر یان مێ، یاخود ئەو نەخۆشیانەی کاریگەری لەسەر ئەو لایەنە هەیە.

 

5-خانەکانی مێشک نوێ دەکاتەوە و دەیپارێزێت لە نەخۆشیەکانی وەک زەهایمەر

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە