تویژینەوەیەکی ئەمریکی ئەوەی ئاشکراکردووە، خواردنی چەرەزات بە بەردەوامی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمتر دەکات.
خواردنی ڕۆژانەی ٢٠ گرام لە چەرەزاتەكانی وەك بوندق، بایەم ، گوێز و عەلی بابا، لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، مەرگی پێشوەختە و شێرپەنجە دەتپارێزێت.
زۆرینەی جۆرەكانی چەرەزات بە هۆی دەوڵەمەندییانەوە بە ڕیشاڵ، پرۆتین، ڤیتامین و كانزاكان هەروەها بوونی چەوری ناتێر تێیاندا و ترشی فۆلیك و ئۆمێگا 3 سوودێكی زۆریان بۆ تەندرووستی هەیە.
نوێترین توێژینەوەی پزیشكی دەریخستوە، خواردنی سێ قاپی بچوك لە چەرەزات لە هەفتەیەكدا، بەشێوەیەكی گەورە ئەگەرەكانی توشبون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەیەك كە لە پەیمانگای (كارۆلینسكا)ی سوید ئەنجامدراوە و دەركەوتوە خواردنی چەرەزات مرۆڤ دوردەخاتەوە لەناجێگری لێدانی دڵ.
هەروەها بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەكان، خواردنی چەرەسات سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجەی كۆڵۆن بوون و ئەگەری مانەوەیان لە ژیان زیاددەكات بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە ٢١٠ هەزار کەس تیایدا بەشدارییان پێکراوە و ماوەی ٢٠ ساڵی خایانووە دەریخستووە، ئەو کەسانەی بۆ ماوەی پێنج جار لە هەفتەیەكدا ٢٨ گرام چەرەزاتیان خواردوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی %١٤ کەمبووەتەوە، و بە ڕێژەی %٢٠ کەمتر تووشی کێشەکانی شاخوێنبەر بوون. .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە