پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بۆردومانكردنی نەخۆشخانەكەی غەززە کۆ دەبێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی10ی2023، ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە) لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دوای بۆردومانەكەی سەر نەخۆشخانەكەی غەززە و کوژرانی سەدان کەس، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ لێکۆڵینەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەبەستێ.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئەو بڕیارنامەیەی، کە بەڕازیل بۆ ئاگربەستی مرۆیی لە غەززە پێشنیاری كردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشدا دەخرێتە ڕوو.
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ لەسەر داوای ڕووسیا و ئیمارات دێت، دوای بۆردومانكردنی نەخۆشخانەكەی غەززە.
دوای بۆردومانەكەی سەر نەخۆشخانەکە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، بەرپرسی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کوژرانی سەدان هاووڵاتیی مەدەنی لە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە بە ترسناک زانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە