پەیامی کورد … وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی هێرشی سەر میلیشیاكان بڵاودەكاتەوە ڕایدەگەیەنێت،" ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە".
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-6-2021 جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،"لەم ڕۆژانەدا یەکێک لە بەرپرسەکانی میلیشای ( کتائب سید الشهداء) بەناوی احمد المکصوص بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە گوایا ئەو فڕۆکە ئەمەریکییانەی هێرشیان کردە سەر میلیشیاکان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە فڕیون".
ئاماژەی بەوەشداوە،"ئێمە ئەم قسانە ڕەتدەکەینەوە چونکە هیچ بنەمایەکیان بۆ نییە، بە پێچەوانەوە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هەولێر لەلایەن گرووپە لە یاسادەرچووەکانەوە بووە و ئێستاش ئەم قسانە مانایەکی خراپ دەگەینن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"هەر هێرشەکی دیكە بکرێتە سەر هەولێر گومان دەکەوێتە سەر ئەو لایەنەی احمد مکصوص و هاوچەشنەکانی نوێنەرایەتی دەکەن چونکە ئەمە ڕێخۆشکردن و پاساو هێنانەوەی پێش وەختەیە بۆ بەئامانجگرتنی هەولێر".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە