پەیامی کورد ... ئەبوو محەممەد جۆڵانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ CNN:
🔹ڕژێمی ئەسەد کۆتایی هاتووە، ئێمە بەدوای دامەزراندنی حکوومەتێکین کە لەسەر بنەمای "ئەنجوومەنی گەل" بێت.
🔹هیچ گروپێک مافی ئەوەی نییە گرووپێکی دیکە لەناو ببات. تایفە و نەتەوەکانی ئەم ناوچەیە سەدان ساڵە پێکەوە ژیاون و نابێت لەناو ببرێن.
🔹سووریا پێویستی بە سیستەمێکی حوکمڕانی دامەزراوەییە، نەک سیستەمێک کە بڕیارەکانی لەسەر بنەمای خواستی تاکەکەسی بێت.
🔹ئێمە باس لە پڕۆژەیەکی گەورەتر دەکەین، باس لە درووستکردنی سووریایەکی نوێ دەکەین.
🔹ئێمە هەڕەشە نین بۆ سەر هیچ ووڵاتێک و نیازی هێرش کردنە سەر هیچ ووڵاتێکیشمان نییە. بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین پشتگیریمان بکەن تا شەڕی ناوخۆی سووریا بۆ هەمیشە کۆتایی پێ بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە