پەیامی کورد… ڕیزبەندی سەلامەتترین وڵاتان عێراق بە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان دادەنرێت
پێوەرەکانی ئاشتی جیهانی ڕیزبەندی سەلامەتترین وڵاتەکانی جیهان دەکات و عێراق لە دوای هەموو وڵاتانەوەیە.
ئەم ڕاپۆرتە ساڵانە لەلایەن پەیمانگای ئابووری و ئاشییەوە بڵاو دەکرێتەوە، "ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و بێلایەن و قازانج نەویستە و تایبەتە بە گۆڕینی فۆکۆسی جیهان بۆ ئاشتی وەک پێوەرێکی ئەرێنی و بەدەستهێنراو و بەرجەستە بۆ خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی مرۆڤ."
هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا ئایسلەندا پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە کە بە سەلامەترین شوێنی نیشتەجێبوونی جیهان دادەنرێت و عێراقیش لە ڕیزبەندی کۆتایی کە دەکاتە مەترسیدارترین وڵاتی جیهان.
شایەنی باسە ڕاپۆرتەکە لێکۆڵینەوە لە وڵاتان دەکات بۆ ئەوەی بزانێت کامیان سەلامەتترینن لە هەمان کاتدا ڕیزبەندی مەترسیدارترینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە