تید كرۆز کە سیناتۆرێکی ئه‌مریكیە ڕایدەگەیێنێت، ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد “زۆر نزیكه”، داواشى له وڵاته‌كه‌ى كرد، پشتیوانى گه‌لى كورد بكات.
تید كرۆز، كه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانه له‌سه‌ر ویلایه‌تی ته‌كساس، گوتی: “كورد دۆستى ئێمه‌ن و له‌كاته دژواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بوون و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوربانى گه‌وره‌یان داوه، بۆیه به ته‌واوه‌تى پشتگیری له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌م”.
ئه‌و سیناتۆره، به‌یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌داره ئه‌مریكییانه ده‌ناسرێت، كه ماوه‌یه‌كی زۆره پشتیوانیی له كورد ده‌كات و چه‌ندین جار له كۆنگریس به‌رگرى له پرسه‌كانى كوردستان كردووه.
كرۆز، گوتیشی: “به‌درێژایی ماوه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌م له ئه‌نجومه‌نى پیران، هه‌وڵم داوه به ده‌نگی به‌رز پشتیوانیی له مافه‌كانى گه‌لى كورد بكه‌م و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌به‌رگریكردن له مافه‌كانیان”.
سیناتۆره ئه‌مریكییه‌كه داواى له به‌غدا كرد، هه‌وڵه‌كانى بۆ هاندان دژ به گه‌لى كوردستان ڕابگرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه نابێت وڵاته‌كه‌ى ڕێگه بدات چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى ئه‌مریكی له‌لایه‌ن میلیشیاكانى نزیك له ئێرانه‌وه، دژ به كوردستان به‌كار بهێنرێ
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە