سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بێت ئێران رابوه‌ستێندرێت چونکە واز له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ناهێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تره‌مپ و ته‌نیاهۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
سه‌ره‌تا تره‌مپ سه‌باره‌ت به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل گوتی : تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌موو سه‌رۆكه‌كان كه ده‌هاتنه ده‌سه‌ڵات باسیان له‌و بابه‌ته ده‌كرد، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌و بابه‌ته‌یان ده‌وروژاند، به‌ڵام ئێمه به كرده‌یی هه‌نگاومان نا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هیچ كاتێك به ئه‌ندازه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل نزیك نه‌بووه و له واده‌یه‌كی نزیكدا له بواره‌كانی ئابووری، سه‌ربازی و بازرگانی گرێبه‌ستی گرنگ واژوو ده‌كه‌ین.
دواتر سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دا كه هه‌م ئه‌مریكا هه‌م ئیسرائیل و هه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووچاری بوونه‌ته‌وه ئێرانه. ئێران واز له حه‌زی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ناهێنێت. له هه‌موو جێیه‌ك ته‌نانه‌ت له سنووره‌كانی خۆشمان كرده‌ی هێرشكارانه ئه‌نجام ده‌دات. ده‌بێت ئێران رابوه‌ستێندرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە