پەیامی کورد ... چاڤی هێرناندێز تاکە پاڵێوراوی ڕاهێنەریی بەرشلۆنەیە
چاڤی هێرناندێز-ی ئیسپانی، تاكە پاڵێوراوە بۆئەوەی پۆستی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە وەربگرێت.
پاش دوورخستنەوەی كومان، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەستبەجێ پەیوەندیی بە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانییەوە كرد، تا بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا.
چاڤی ئێستا ڕاهێنەری یانەی سەد-ی قەتەرییە و لە گفتوگۆدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بەشێوەیەكی دۆستانە، تا ڕێگەیبدەن پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بكات.
فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەی یاریزان و ڕاهێنەران جەخت لەوە دەكاتەوە، كە چاڤی ئامانجی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشلۆنەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە