بهبۆنونی بهستن و كۆتایهاتنی سەرکەوتووانەی ههشتهمین كۆنگرهی یهكێتی ئافرهتانی كوردستان سەترۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵآو کردەوە ،
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی هەشتەمی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی كۆنگرەكە دەكەم و هاوكاتیش پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی كوردستان و ئەندام و كادیرانی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەكەم.
بە پێویستی دەزانم دەستخۆشی و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەركردایەتیی پێشووی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان بكەم و پیرۆزباییش لەو خوشكە بەڕێزانە دەكەم كە متمانەی كۆنگرەی هەشتەمیان پێ بەخشراوە بۆ سەركردایەتیكردنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان.
دڵنیام كە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی گەلەكەمان ڕۆڵێكی كاریگەری دەبێت لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان. لە قۆناغی ئێستادا ئەركی ئێوە لەڕووی هۆشیاریی نیشتیمانی و پێگەیاندنی ئافرەتان و داكۆكیكردن لە مافە مەدەنی و سیاسییەكانی ئافرەتان زۆر گرنگە و دەبێ لە ئاراستەی بەهێزكردنی كوردستان و بەشداریكردنی كارای ئافرەت لە ژیانی گشتیی كۆمەڵگەی كوردستاندا بێت.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
6ـی 9ـی 2018
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە