بە پیی هەواڵی میدیا جیهانییەکان لە سەفەری سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ عێراق لە مانگی فێبریوەری ساڵی داهاتوو هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە سومریە نیوز، ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ یەکەم جار لە مانگی فێبریوەری سەردانی بەغدا دەکات.
ناوبراو لەو سەفەرەدا لە گەڵ بەپرسانی عێراق لەوانە عادڵ عەبدۆلمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتە دیدار و گفتوگۆ دەکات.
ئاوەدان کردنەوەی عێراق و دۆخی ئەو ووڵاتە پاش پاک کردنەوەی لە گرووپی تیرۆریستی داعش و هەروەها دوایین پێشهاتەکانی ئەو ووڵاتە یەکێک لەو بابەتانەیە کە لەو دیدارەدا باسی لێوە دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە