لەمیانی بەڕێوەچوونی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی لا لیگادا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مەدرید و لێگانێس رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یانە شاهانەکە یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە. .
هاوکات یانە شاهانەکە لە خولەکی ١٧ بە پێی گاریس بەیل توانی یەکەم گۆی خۆی تۆمار بکات. دواتر یانەی بەرامبەر لە خولەکی ٢٤دا بەپێی یاریزان کارییۆ توانی ئەنجامەکە یەکسان بکات.
لەلایەکی دیکەوە ریال مەدرید دەستی بە گۆڵەکانی کرد و توانی بە پێی یاریزان کەریم بەنزیما لە خولەکەکانی ٦١ و ٤٨ دوو گۆڵ تۆمار بکات و یەکسانییەکە تێک بدات.
وەکو کۆتایی، یانە شاهانەکە بە پێی سێرجیۆ رامۆس لە خولەکی ٦٦دا، بە لێدانی سزا گۆڵی چوارەمی یانەی شاهانەی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە ٤-١.
بەو شێوەیەش یانەی ریال مەدرید توانی لە پێشەنگی خولی لالیگا بمێنێتەوە و ٩ خاڵ کۆبکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە