لاوێکی کوردستانی لە ئاستی ئێراندا دوو مەدالیای بڕۆنز و زیوی پاڵەوانەتی کێش هەڵگرتنی لە مل کرد

لاوێکی کوردستانی لە ئاستی ئێراندا دوو مەدالیای بڕۆنز و زیوی پاڵەوانەتی کێش هەڵگرتنی لە مل کرد

موحەمەد ڕەزا سادقی کێش هەڵگری کوردستانی لە کێبڕکێیەکان کێش هەڵگری پاڵەوانەتی تازە لاوازی ئێران لە جووڵەی یەک جاردا مەدالیای زیو و بە گشتی لە جووڵەی یەک جاری و دوو جاریشدا بە ٢٧٠ کیۆگرەم پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.

لە پێوەندییە گشتییەکانی دەزگای گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، کێبڕکێیەکانی کێش هەڵگری تازەلاوانی ١٦ و ١٧ ساڵی ئێران بە پاڵەوانەتی یانەی خووزستان کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

یانەی کوردستان بە یەک کیش هەڵگر بە سەرپەرشتی و ڕاهێنەری " دانش باتمانی و عەلی موحەمەد کەمەری " لەو کێبڕکێیانە بەشداری کرد.

کێبڕکێیەکانی کێش هەڵگری پاڵەوانەتی تازەلاوانی ١٦ و ١٧ ساڵی ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە تاران بەڕێوە چوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە