ئەمرۆ 15ی ئایاری 2018 لە شاری هەولێر، شەش لایەنی ناڕازی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كۆبوونەوەو تاوتوێی گرتنەبەری رێكارەكان کرا بەرامبەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان.
دوای ئه‌و ساخته كارییه زۆره‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له سنوری پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید ئه‌نجامى داوه، ده‌نگى لایه‌نه كوردستانیه‌كان زۆرینه‌یان ئه‌ژمار نه‌كراوه و ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌یان بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه، لایه‌نه‌كانیش یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ى ساخته‌كارى زۆرى ئه‌نجام داوه .
لایه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر 4:00 ئێواره له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌ولێر خۆپیشاندان و ده‌نگى ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌شه‌رعیه‌ت نه‌دان به‌پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید به‌رامبه‌ر به‌و پێشێلكاری و ساخته‌كارییانه‌ى له‌به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام دراوه.
هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كێتى به‌هۆكارى ئه‌و ڕه‌وشه ده‌زانن كه له سلێمانى هاتۆته كایه‌وه و له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى ئه‌نجامدراوه ، كۆی پڕۆسه‌كه له لایه‌ن هه‌ر شه‌ش پارته‌كه به‌ناشه‌رعى داده‌نرێت، شەش لایەنەکەش بریتین له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان - یه‌كگرتوو - كۆمه‌ڵ - حزبی شیوعى - بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی - هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە