دەیلی ستار " لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێت :" دەنا رۆەراباچێر" ، نوێنەری کۆماری خوازەکانی مەجلسی نوێنەرانی ئەمریکا ، دەڵێ کۆتایی کۆماری ئیسلامی ئێران نزیکە و لە یەک چاو ترووکاندا دەکرێ ئەم ڕژیمە لە هێز دابڕین .
ئەم یاسادانەرە دەست ڕۆیشتووە ی کۆنگرەی ئەمریکا لە وتووێژی " پاریس" دا ووتی " وا نیشان دەدرێ کە بەرخۆدانی خەڵک سڕاوەتەوە بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە بەڵکوو لە بن پێستدایە و هەر ساتێک دەتوانێ خۆی بە دەر بخات .
" دەنا رۆەراباچێر" سەڕەڕای دەستخۆشی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا " دۆناڵد ترامپ " بەرامبەر بە دەسەڵاتی ئێران ووتی : ڕۆژانی بێ باکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە سەر هاتووە .
هەروەها دەڵی : گۆڕانی ڕژیمی ئێران دەبێ بە دەستی هاووڵاتیانی ئێران ڕوو بدات و ئەمریکاش لەم ڕێگایەدا یارمەتی خەڵکی ئێران دەدات ". گرینگترین شت بۆ سەرۆککۆماریی ئێمە ئەوەیە کە کارێک نەکا کە ئەوانەی کە لە شەقامەکاندا لە دژی دیکتاتۆری شەڕ دەکەن بێ هێز بکرێن .ئێمە دەبێ لە بەرامبەر دەسەڵاتی مەلاکانی ئێران زۆر بە هێز و زۆر وریا بین . بەڵام ناتوانین کاری خەڵکی ئێرانیان بۆ بکەین .
هەروەها ئاماژە دەکات کە : ئێمە دەبێ بەوان بڵێین کە هەموو کات لەگەڵیان دەبین ، بەڵام ئەوان ناتوانن بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ووڵاتەکەیاندا لە سەر ئەمریکا حساب بکەن . ئێمە بە گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران باوەڕمان هەیە ، بەڵام ئەم شتە دەبێ لە ناخۆ ڕوو بدات نەک لە دەرەوەی ئێران . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە