شێخ جەعفەر کادیرێکی سەر بە هێرۆ براییم دەستگیر دەکات

شێخ جەعفەر کادیرێکی سەر بە هێرۆ براییم دەستگیر دەکات

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی حەفتای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کادیرێکی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی حزبەکەی کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکایەتی دەکات، دەستگیر کرد، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی.

بەپێی زانیارییه‌كان، شه‌وی ڕابردوو، یەکێک لەو کەسانەی کە لە کۆبوونەوەکەی کادیرانی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی ئامادە بوو کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیش تێیدا بەشدار بووە، بە ناوی (هیوا)، لەلایەن فەوجی پاسەوانەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە دەستگیر کراوە و دواتر بۆ زیندانی فەرماندەیی یەکەی حەفتای هێزەکانی پێشمەرگەی حزبەکە گواستراوەتەوە و لەلایەن شێخ جەعفەر، فەرماندەی گشتیی هێزەکەوە ئیستلام کراوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە ئەو کەسەی دەستگیر کراوە، یەکێکە لەو کەسانەی لە کۆبوونەوەکەدا هاواری بە شەق دەرکردنی کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیاری لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە.

هەمان سەرچاوە نەیشاردەوە کە لە بەیانیی رۆژی چوارشەممە 7/3/2018ەوە چەندین جار هێرۆ ئیبراهیم لەگەڵ شێخ جەعفەر لەسەر هێڵ بووە و هەوڵی داوە ئازادی بکات، بەڵام هەوڵەکە بێ ئەنجام بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە