بەپەلە ... دوا وادەی بەستنی پێوەری ئاو دیاریکرا

بەپەلە    ...   دوا وادەی بەستنی پێوەری ئاو دیاریکرا

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەكاتەوە لەوەی پێویستە تا كۆتایی مانگی٢ی ساڵی داهاتوو پێوەری ئاو ببەستن، بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.
ئەمڕۆ ١٩-١٢-٢٠١٩ لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر، مەسعود كاڕەش بەڕێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێم وتی "هەموو هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە دەبێت پێوەری ئاو لە شوێنی نیشتەجێبونیان ببەستن، هەر كەسێك پێوەری نەبەستبێت بۆ هەر مانگێك ١٠٠ هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، بۆیە پێویستە تا ١-٣ی ساڵی داهاتوو سەرجەم هاووڵاتیان پێوەریان بەستبێت.
جەختیشیكردەوە، لەئێستا ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتیان دابینكراوە، بەڵام بەشی خەڵك ناكات، چوونكە بەشێوەیەكی ناعەدالەت بەكاردێت، باشترین چارەسەریش بۆ ئەو گرفتە بەستنی پێوەرە، كە تێچوەكەشی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە