وەزارەتناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی یەكێتی ئەوروپادا ھاوكاری پێشمەرگە بریندارەكانی یسەنگەر دەكەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەن پرۆژەی خۆیان و لەم رێگایەوە داھاتی خۆیان و بنەماڵەیان دابین بكەن.
پێشمەرگەیەك له بارهی ئهو پڕۆژهیهوه رایگهیاند، ئەم پرۆژەیە وای كرد من جارێكی دیكه سەرەڕای برینداری بگەڕێمەوە ناو كۆمەڵگه و دەست بە كار بكەم.
بەڕێوبەری ناوەندی ھاوبەشی قەیرانەكانیش كە تایبەتە بەم پرۆژەیە ئاماژەی بهوه كرد، ئەم پرۆژەیە لە قۆناغی دووەمدا بەردەوام دەبێت و جیا لە پێشمەرگەكانی كە بەشداری شەڕی داعشیان كردووە، ھاووڵاتیان و ئاوارەكانیش دەتوانن سودمەند بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە