هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئێران لانی کەم ٢٦ بەندکراو لە سێدارە دراون

هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئێران لانی کەم ٢٦ بەندکراو لە سێدارە دراون

پەیامی کورد... هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئێران لانی کەم ٢٦ بەندکراو لە سێدارە دراون

هاوکات لەگەڵ دەستپێکی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتی ١٧ی ئایار تاوەکوو ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی٧ی ئایاری ٢٠٢٢ حوکمی لەسێدارەدانی ٢٦ بەندکراوی لە چەندین شاری ئێران جێبەجێ کرد.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زیاد بوونی ژمارەی لە سێدارە درا وان لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو دا دەربڕی و هۆشداری دا کە پەیوەندی هەیە لە نێوان جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدان و ڕووداوە سیاسییەکان.

بە وتەی مەحموود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، حوکمی سێدارە وەک ئامرازێکی سیاسی بەکار دێت لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئامانجی ئەم حکومەتە لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە تەنیا بۆ سەرکوت کردنی زیاتری کۆمەڵگا، بەرگری کردن لە خۆپیشاندانەکان و پاراستنی دەسەڵاتی خۆیەتی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە