پەیامی کورد ... عۆمان پاڵپشتی خۆی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل ڕاگەیاند .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عۆمان جەختی کردەوە کە ووڵاتەکەی لە بڕیاری ئەم دواییەی ئیمارات سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پاڵپشتی دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عۆمان پاڵپشتی ووڵاتەکەی لە بڕیاری ئیمارات بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسراییل لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی ئاشتی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکای ڕاگەیاند .
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عۆمان هەروەها هیوای خواست کە ئەم بڕیارە لە گەیشتن بە " ئاشتی گشتگیر ، عادیلانە و هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕاستای ئارمانگەلی نەتەوەکانی ناوچەکە بە مەبەستی پایەداری ستوونگەلی ئەمنییەت و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی هۆکارەکانی پێشکەوتن و شکۆفایی بۆ هەمووان " خاوەندا بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە