پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێکی گرینگ سەبارەت بە ڕوودانی حاڵەتی لەناکاو لە هەولێر
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی داواده‌كات، سبه‌ینێ دووشه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان بكرێته پشووی فه‌رمی و راشیدهگهێنێت، شه‌پۆله‌كه بۆ هه‌موو ناوچه‌كان به‌هێزه به‌گه‌رمیان یشه‌وه له‌سنووری دهۆك و هه‌ولێر و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه ئه‌گه‌ری موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره هه‌یه.
شاره‌زایەکی بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا رایگه‌یاندوه، "ئامانجی ئێمه خزمه‌ت و سوود گه‌یاندنه به‌هه‌موو لایه‌ك نه‌ك ترس ، پێویسته حكوومه‌ت بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه پشووی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌ێنێت بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان".
ڕاشیگه‌یاندووه، شه‌پۆله‌كه بۆ هه‌موو ناوچه‌كان به‌هێزه به گه‌رمیان یشه‌وه، له‌سنووری دهۆك و هه‌ولێر و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه ئه‌گه‌ری موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌ر زۆر به‌هێزه له‌وانه‌یه، ئه‌م شه‌پۆله بێته شه‌پۆلێكی مێژویی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، "له‌زۆر شوێنی كوردستان و گه‌رمیان ئه‌گه‌ری درووست بوونی لافاو هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ، داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌م نزیك چه‌م و دۆڵه‌كان و نزماییه‌كان مه‌كه‌ون، ئه‌وانه‌ی مه‌ڕو ماڵاتیان هه‌یه تا دوو ڕۆژی دیكه پێویسته نه‌یان كهنه ده‌ره‌وه هاووڵاتیان پێویسته ئه‌مشه‌و و سبه‌ی له‌ماڵه‌وه بمێنه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك دوور بن له‌كاره‌سات و زیان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە