پەیامی کورد ... بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بە دەستی هەواڵنێرانی میدیاکان گەیشتووە ڕایانگه‌یاند که تورکیا له ساڵی ۲۰۱۴وه تیرۆریستانی له سنووره‌کانی خۆیه‌وه بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه.
به پێ ڕاپۆرتێک له مه‌یادین ، ئاماژه دراوه که ئه‌م کاره نهێنییه‌ی هه‌واڵگری تورکیا کاتێک ئاشکرا بووە که پۆلیسی تورکیا دوو پاسی پڕ له تیرۆریستان کە له حاڵی گواستنه‌وه بوون سووریا ڕادەگرێت.
له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا پۆلیسی تورکیا توانی ڕێژەیەکی زۆر لە چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی لە پاسەکەدا بدۆزێتەوە و دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له دوو شۆفیڕه‌که ئه‌وان دانیان پێداناوە که ۷۲ هێزی چه‌کداریان به فه‌رمانی میتی تورکیا بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه که له لایه‌ن ئیسماعیل حه‌قی مووسا، جێگری هه‌واڵگری تورکیاوە واژۆ کراوه.
بە پێی زانیانرییەکان له‌م به‌ڵگه‌دا هاتووه که زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان بۆ سووریا نه‌هێنی ده‌وڵه‌ته ده‌بێت بپارێزرێت.
له درێژه‌ی به‌ڵگه‌که هاتووه که ۹‌ی جانیوەری چه‌ندین پاس له سنووری ئاقجا قه‌ڵاوه بێ هیچ پشکنینێک بۆ ناو خاکی سووریا چوون که پڕ بوون له تیرۆریستی چه‌کدار و فه‌رمانیش کراوه که شۆفیڕه‌کان به په‌له بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خاکی تورکیا.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌کدا هاتووه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرس بوون له لێکۆڵینه‌وه له‌م دوو پاسه ، به هۆکاری نادیار له کاره‌کانی خۆیان دوور که‌وتوونه‌ته‌وه و حکومه‌تی تورکیا له دوای شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە