یەکێتی ئەورووپا جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی ٢١ لەکسی لە عێراق شەرمەزار کرد

یەکێتی ئەورووپا جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی ٢١ لەکسی لە عێراق شەرمەزار کرد

پەیامی کورد ... یەکێتی ئەورووپا جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی ٢١ لەکسی لە عێراق شەرمەزار کرد

 

ڕۆژی پێنجشەممە یەكێتیی ئەورووپا ڕەخنەی توندی لە حكوومەتی عێراق گرت بە هۆی جێبەجێكردنی بڕیاری سزای لەسێدارەدان دەرهەق بە ژمارەیەك تاوانبار.

 

نێردەی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە سزای لەسێدارەدان زۆر توندە و نامرۆڤانەیە، لە هەموو دۆخێكدا دژی جێبەجێكردنی ئەم سزایەن.

 

نێردەی ئەورووپا باسی لەوە كردووە كە ئەم هەفتەیە "٢١" كەس بە تاوانی تیرۆریستی لە بەندیخانەی ناوەندیی ناسریە سەر بە پارێزگای زی قار لە باشووری عێراق لەسێدارە دراون، یەكێتیی ئەورووپا بە توندی سەركۆنەی ئەم كارە تاوانكارانە دەكات كە تاوانبار ئەنجامیان دابوو، ڕاستگۆیانەش هاوسۆز و هاوخەمی كەسوكاری قوربانییانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دژی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانن دەرهەق بە هەر كەسێك و بە هەر هۆیەكەوە بێت.

 

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە كە یەكێتیی ئەورووپا پێیوایە لەسێدارەدان سزایەكی توند و نامرۆڤانەیە، ئەم سزایە شكست دێنێت لە بەرپەچدانەوەی تاوانكاری و گوزارشتە لە ڕەتكردنەوەی كەرامەتی مرۆڤ، بۆیە داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كردووە چیتر سزای لەسێدارەدان جێبەجێ نەكەن و راگرتنی ئەم جۆرە سزادانە بە شێوەیەكی یەكجارەكی رابگەیەنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە