ئاگاداری ... ئەم کەسانە ڕێگەیان پێ نادرێت سەفەر بکەن و کوردستان بە جێ بهێڵن

ئاگاداری  ...   ئەم کەسانە ڕێگەیان پێ نادرێت سەفەر بکەن و کوردستان بە جێ بهێڵن

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری گشتی باجەكان و خانووبەرە لە وەزرارەتی دارایی ڕایدەگەینێت : لە رێگای وەزارەتی ناوخۆوە پرۆسەی رێگریكردن لە سەفەركردنی ئەو كەسایەتی و خاوەن كۆمپانیایانە دەستی پێكردووە، كە باجیان بە حكوومەت نەداوە یاخود خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە.

د. كەمال تەیب، بەڕێوبەری گشتی باجەكان و خانووبەرە لە وەزرارەتی دارایی ڕایگەیاند: "لە رێگای وەزارەتی ناوخۆوە نووسراومان بۆ سەرجەم فڕۆكەخانەكان و دەروازەكان كردووە، كە نەهێڵن ئەو كەسانەی كە باجیان بە حكوومەت نەداوە، گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بكەن".

بە گوتەی ناوبراو، ئەم پڕۆسە بووەتە هۆی ئەوەی كە ئەو كەسانەی باج دەیانگرێتەوە، بێن باجەكانیان بە حكوومەت بدەن، كە بە یاسا بۆیان دیاری كراوە، بەڵام ئەوان لە ماوەكانی ڕابردوودا پێوەی پابەند نەبوونە.

بەڕێوبەری گشتی باجەكان و خانووبەرە لە وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا: "هەموو رێكارەكان دەگرینە بەر بۆ ئەوەی هیچ كەسێك كە باجدان دەیگرێتەوە، خۆی لەم پرۆسەیە نەدزێتەوە و پابەندی یاسا بێت، لە داهاتووشدا سەرجەم ئەو ناوانە ڕادەستی فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان دەكەین، كە باجیان بە حكوومەت نەداوە، بۆ ئەوەی رێگری لە چوونەدەرەوەیان بكرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە