دەنگی ژنێکی کورد هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی حکومەتی سوێد یەکلا دەکاتەوە

دەنگی ژنێکی کورد هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی حکومەتی سوێد یەکلا دەکاتەوە

پەیامی کورد... دەنگی ژنێکی کورد هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی حکومەتی سوێد یەکلا دەکاتەوە

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەست پێ کێشانەوەی وەزیرێکی حکومەتی سوێد بخرێتە دەنگدانەوە، پرسەکە کە بە هەڵوەشاندنەوە یان مانەوەی حکومەتەوە گرێ دراوە دەنگی پەرلەمانتارێکی کورد یەکلایدەکاتەوە.

دوای ئەوەی دیموکراتەکانی سوێد پێشنیارێکیان پێشکەشکرد بۆ سەندنەوەی متمانە لە مۆرگان یۆهانسۆن-ی وەزیری داد، زۆرینەی پارتەکان پشتگیری دەکەن.

سەرۆک وەزیرانی سوێد-یش دەڵێت، ئەگەر متمانە لەو وەزیرە وەربگیرێتەوە ئەوا ئەویش دەست لە کار دەکێشێتەوە.

دەنگی ڕێگر لە دەست پێ کێشانەوەی وەزیری داد و ڕزگار کەی حکومەتەکەی سۆشیاڵ دیموکرات دەنگی ئامینە کاکە باوە-ی پەرلەمانتاری کوردە.

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی سوێد داوا دەکات حکومەت هێڵێکی توندتر لە دژی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بگرێتە بەر.

کاکەباوە بە میدیای TT-ی سوێدی وت، «نامەوێت ئەردۆغان دیموکراسی ئێمە بڕفێنێت».

کاکەباوە تا ئێستا بڕیاری نەداوە چۆن بەنیازە دەنگ بدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە