هاوکات لەگەڵ یادی ١٠ ساڵەی تێلێگرام ، ستۆری بۆ ئاشکرا بوو

هاوکات لەگەڵ یادی ١٠ ساڵەی تێلێگرام ، ستۆری بۆ ئاشکرا بوو
پەیامی کورد   ...  هاوکات لەگەڵ یادی ١٠ ساڵەی تێلێگرام ، ستۆری بۆ ئاشکرا بوو

 بەپێی پێداچوونەوەکانی زۆمێت، بەشێک لە بەکارهێنەرانی تێلێگرام لە دوایین کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردووەوە فەنکشنی ستۆرییان وەرگرتووە.

پاڤێل دۆرف، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام لە بەیاننامەیەکدا ئەمەی پشتڕاستکردەوە. بە ووتەی دۆرف، ووردە ووردە چیرۆکەکە بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.

لە کاتی نووسینی ئەم هەواڵەدا هێشتا بەشێک لە بەکارهێنەران ناتوانن چیرۆک بنێرن.

 ستۆری تێلێگرام مانگی ڕابردوو تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی پریمیۆم بڵاوکرایەوە.

دیارە بەکارهێنەرانی وەشانی بێبەرامبەری تێلێگرام تەنها دەتوانن چیرۆکێکی ٢٤ کاتژمێری بڵاوبکەنەوە. هەروەها پێدەچێت ژمارەی ئەو چیرۆکانەی کە دەینێرن سنووردارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە