پەیامی کورد ... نەوتی ڕووسیا، نەوتی ئێرانی پەراوێز خست
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز: ڕێژەی هاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن چینەوە لە مانگی ئەیپریل کەمی کردووە و هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ جێگرەوەکردنی نەوتی ڕووسیا لە جیاتی نەوتی ئێران لەلایەن ئەو ووڵاتەوە .
پاڵاوگە نەوتییەکانی چین لە پارێزگای شاندوونگ، کڕیارانی نەوتی ئێرانن و لە مانگی فێبرێوەری بەم لاوە ، ڕێژەی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن ئەم کۆمپانیانە نیوە بووە. لانیکەم شەش باری گەورەی نەوتی ئێران کە زیاتر لە هەشت میلیون بەرمیل نەوتە ، لە بەندەرە چینیەکان چاوەڕی موشتەری دەکەن . بەڵام کۆمپانیا نەوتییەکانی چین لە جیاتی نەوتی ئێران نەوتی ڕووسیا دەکڕن.
ڕووسیا ڕێکەوتی ٢٤ ی فێبرێوەری ئەمساڵ هێرشی کردە سەر ئۆکراین و بووە هۆی پەرۆشی ووڵاتانی ئەورووپای و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەموو جیهان. ئەورووپا و ئەمریکا گەمارۆی قورسیان خستووەتە سەر ڕووسیا یەکێک لەو گەمارۆیانە، نەکڕینی نەوت لەو ووڵاتەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە