TR KU SO
FB X
Aborî

بەهای تمەن نزمترین ئاستی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Aralık 2022 19:13

پەیامی کورد... بەهای تمەن نزمترین ئاستی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بە زیاتر لە چوار ملیۆن تمەن و 152 هەزار دیناری عێراقی.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لەكاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە چوار ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەنی ئێرانی ئەوەش یەكەمجارە لە مێژوودا بەهای تمەن بەوشێوەیە دابەزێت.

لەبارەی نرخی دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی، ئەمڕۆ شەممە هێژە عوسمان لە بازاڕی دۆلارەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 152500 دیناری عێراقییە.

Paylas: