هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا كه‌می كردووه
پەیامی کورد... هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا كه‌می كردووه
ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،هاورده‌كردنی نه‌وت له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا له عێراقه‌وه بۆ ئه‌مریكا ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گه‌یشتوه‌ته 141 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "تێكڕای هاورده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردودا له نۆ وڵاته‌وه رۆژانه چوار ملیۆن و 778 هه‌زار به‌رمیل بوه، ئه‌مه‌ش 725 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوتر كه‌میكردوه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشوتر پێنج ملیۆن و 503 هه‌زار به‌رمیل هاورده‌ی ئه‌مریكا كراوه".
باسی له‌وه‌ش كرد "رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردودا گه‌یشته 141 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشوتر رۆژانه 503 هه‌زار به‌رمیل هاورده‌كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،، "زۆربه‌ی هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا له كه‌نه‌داوه هاتوه، به‌ڕێژه‌ی سێ ملیۆن و 76 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، دواتر مه‌كسیك دێت به هه‌نارده‌كردنی 528 هه‌زار به‌رمیل، بڕازیل دێت به ڕێژه‌ی 307 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له‌دوای ئه‌ویش سعودیه به 211 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "بڕی هاورده‌كردنی نه‌وتی خاو له نێجیریاوه به‌تێكڕا 181 هه‌زار به‌رمیل بوه، له كۆڵۆمبیاوه 143 هه‌زار به‌رمیل و له ئیكوادۆر به تێكڕا 101 هه‌زار به‌رمیل بوه له رۆژێكدا، له لیبیاوه 90 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده كراوه، هیچ بڕه نهوتێكیش له روسیا هاورده نه‌كراوه".