TR KU SO
FB X
Cîhan

وزەی ئەمەریکا: هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا كه‌میكردووه‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Ağustos 2021 16:22

پەیامی کورد … وزەی ئەمەریکا: هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا كه‌میكردووه‌

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7-8-2021، بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمەریکا رایگه‌یاند: لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە رۆژێکدا زیاتر له‌ شه‌ست هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

 

لە راپۆرتێکدا بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمەریکا بڵاویكرده‌وه‌، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو لە ئەمەریکا هەفتەی رابردوو بۆ پێنج ملیۆن و 588 بەرمیل به‌رزبۆته‌وه‌، بەشێوەیەک 391 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

 

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، هاوردەی نەوتی خاوی ئەمەریکا لە عێراقه‌وه‌، لە هەفتەی رابردوودا 63 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردوو.

 

به‌ گوێره‌ی راپۆرتەکەی بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمەریکا، زۆرترین داهاتی نەوت بۆ ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوو، لە کەنەداوە هاتووە کە سێ ملیۆن و 228 بەرمیل بووە لە رۆژێکدا و، کەمترین نەوتیشی لە سعودییەوە هاوردە کراوه‌ کە 351 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.

Paylas: