TR KU SO
FB X
Aborî

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Kasım 2023 21:56

پەیامی کورد... نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی


دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، كە گەیشتە 167 هەزار دینار، ئەمڕۆ بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كردەوە و نزیكەی 3 هەزار دینار شكاوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین كرد و ئێستا 100 دۆلار بە 164 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهای دۆلار گەیشتە 167 هەزار دینار و ئەوەش دڵەڕاوكێی لە بازاڕدا دروست كردبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، كە نزیكەی 38 ملیۆن دۆلاری بە كاش بووە و ئەوەش كاریگەری لەسەر بەهای دۆلار دەبێت.

Paylas: