TR KU SO
FB X
Cîhan

لە24 كاتژمێری ڕابردوودا، سێ خواردنگەی ئەمریكی لە بەغداد كراونەتە ئامانج

Arsalan
Editor
📅 27 Mayıs 2024 14:49

 

لەماوەی (24) كاتژمێری ڕابردوودا سێ‌ خواردنگەی ئەمریكی لە بەغداد ڕووبەڕووی تەقینەوە و هێرشی چەكداری بوونەتەوە كە پێدەچێت كردەوەی ڕێكخراو بن. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27-5-2024 دوو خواردنگەی ئەمریكی (KFC) لە چوارچێوەی زنجیرە خواردنگەكانی ئەمریكا لە بەغدادی پایتەخت لە یەك كاتدا ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە, لە ناوچەی جادریە كۆمەڵێك چەكدار هێرشیان كردە سەر خواردنگەی (KFC) و دوا شكاندنی جامخانە و كەرەستەكانی هەڵهاتن.

هاوكات خواردنگەی "جیلی هاوس"یش, لە شەقامی فەلەستین, بە بۆمبی دەستی هێرشی كرایە سەر.

ئەوە لە كاتێكدایە, بەرەبەیانی دوێنێ یەكشەممە، خواردنگەیەكی تری (KFC) ڕووبەڕووی هێرش بووەوە بە بۆمبی چێنراو, كە دواتر هێزە ئەمنیەكان دەستگیركردنی بكەرەكانیان راگەیاند.

تائێستا هۆكاری ئەو هێرشە رێكخراوانە بۆ سەر زنجیرە خواردنگەكانی ئەمریكا لە بەغداد ڕوون نییە, پێدەچێت پەیوەندی هەبێت بە شەڕی غەززەوە, بە تایبەت كە پێشتر ئەو خواردنگە و ماركانە لە سەرانسەری جیهان بە عێراقیشەوە ڕووبەڕووی بایكۆتكردن بوونەوە, بەهۆی پشتیوانی لقە سەرەكییەكانیان لە ئیسرائیل.

هاوكات هەندێك لە ئەگەرەكانی تریش باس لەوە دەكەن, ئەو هێرشانە بەشێك بن لە پەلاماردانی گرنگترین ناونیشان كە حكومەتی ئێستا كاری لەسەردەكات, ئەویش گۆڕینی پەیوەندییە لەگەڵ لایەنی ئەمریكی لە بواری ئەمنییەوە بۆ بواری ئابووری, ڕەنگە ئەوە پەیامێك بێت بۆ واشنتۆن بەوەی تەنانەت لایەنی ئابوریشی لە عێراق سەلامت نابێت و دەكرێتە ئامانج.

Paylas: